Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە -AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆسەر ناوچەی زاب لە سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، شەوی رابردوو لە نێوان کاتژمێر ١٩:٤٤ تا کاتژمێر ٢٠:١٣، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەی زاب لە سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک حەشارگە و جبەخانەی چەکدارانی پەکەکە لەناوبراون.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکەکان دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی، گەڕاونەتەوە بنکەکانیان.