Osman URAS,Ramal Abdullah Mahmood
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
موغڵا – AA
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، ئیبراهیم تاتڵیسه‌س به‌شداریكرد له ناساندنی كتێبێك له شارۆچكه‌ی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا كه ژماره‌یه‌ك قوتابی نووسیوویانه و داهاته‌كه‌ی ده‌به‌خشرێته قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ئورفا.
كتێبی "Arılar Ülkesi -2" (وڵاتی هه‌نگه‌كان – ٢) كه له میانی پڕۆژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوی "ده‌سته بچووكه‌كان و دڵه گه‌وره‌كان" له لایه‌ن قوتابیانی هۆبه‌ی Aی پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی قوتابخانه‌ی گوله‌ر مسته‌فا كزڵئاغاچ نووسراوه له بنكه‌ی رۆشنبیری نورۆڵ ناسێندرا.
ئیبراهیم تاتڵیسه‌س به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا كرد و سه‌یری نمایشی منداڵه‌كانی كرد.
تاتڵیسه‌س به میدیاكارانی راگه‌یاند كه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر سه‌یری قوتابییه‌كانی كردووه و گوتی: "من نه‌متوانی بچمه قوتابخانه و مامۆستا‌م هه‌بێت. ئایا ئۆكسفۆرد هه‌بوو و ئێمه نه‌چووین له‌وێ بخوێنین؟ به‌ڕێز سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ده‌ستی خۆش بێت چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گوتی 'وه‌ك ئه‌وه‌ی دۆستێك گوتی ئایا ئۆكسفۆرد هه‌بوو و ئێمه نه‌چووین؟' ئێستا قوتابخانه‌ی وه‌ك ئۆكسفۆرد بۆ خۆی دێ. له راستیدا له هه‌موو گوندێكدا قوتابخانه هه‌یه. له وڵاتێكی زۆر باش‌دا ده‌ژین".