Abdullah Shukur
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
پاریس - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن سەردانی گڵکۆی ھونەرمەند ئەحمەد کایای کرد.
کاڵن تاجە گوڵێنەی لەسەر گۆڕی ھونەرمەندی کورد، ئەحمەد کایا لە شاری پاریس دانا و بۆ ماوەیەک نزای لەسەر گۆڕەکەی ناردووە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەسەر گۆڕی کایا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و رایگەیاند کە لە ساڵیادی کۆچی دوایی کایا سەردانی گڵکۆکەیان کردووە ونزایان بۆ کردووە.
کاڵن ئەوەشی خستەڕوو کە ئەحمەد کایا بە ساز و گۆڕانی و شیعرەکانی ھەمیشە لایەنگری راستی و حەقبێژی بووە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن گوتیشی: "لەسەر گۆڕەکەی نووسیویانە "ماڵئاوا وڵاتە خۆشەویستەکەم" دڵنیام کایا ھەر لەسەر ئەم ھەست و سۆزە کۆچی دوایی کردووە. کەسێک بوو بەراستی وڵاتەکەی خۆی خۆشدەویست. دووبارە دوای لێخوخۆشبوونی بۆ دەکەم. بە حەسرەتەوە یادی دەکەین".
باڵیۆزی تورکیا لە پاریس، ئیسماعیل حەقی موسا یاوەری کاڵن بوو لە سەردانەکەی.