Mazın Asad
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
بەسایەی گرتنی رێوشوێنی پێویست لە سنووری سووریا و دانانی سیستمی ئەمنی، سەرکەوتنێکی باش لە رێگریکردنی تێپەڕبوون و قاچاغچێتی تۆمار کراوە.
گەشتێکی رۆژنامەوانی لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی راگەیاندنی و کۆمەڵی سەر بە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بۆ سەر یەکەکانی سنوور لە شارەکانی عەنتاب و کلیس ساز کرا و زانیاری لەبارەی گرتنی رێوشوێنی پێویست لەسەر سنوور درا.
لە گەشتەکەدا ٥٩ رۆژنامەنووس لە ٣٢ دەزگای راگەیاندن بەشدار بوون کە لە نێوانیاندا رۆژنامەنووسی بیانیش ھەیە.
گەشتەکە سەرەتا بۆ فەرماندەیی سێی سنوورەکان لە کلیس دەستی پێکرد و فەرماندەی فەرماندەیی سێی سنوورەکان، عەقید ئاڵپارسڵان کڵنج لەبارەی رووداوەکانی سنوور و گرتنی رێوشوێنە پێویستەکان زانیاری پێشکەش بە رۆژنامەوانان کرد.
کارەکانی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری سووریا درێژەی ھەیە. لە دیوی پشتەوەی دیوارەکە شوێنی مین و بەربەستی تێل ھەیە و لە پشت ئەویش رێگەی تێپەڕبوونی یەکەکانی سنوور، ناوچەکانی سەربازیی پلە یەک و دوو ھەیە.
ھاوکات ناوچەکانی کاتی سەربازییش رۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ رێگریکردن لە تێپەڕبوونی نایاسایی و قاچاغچێتی.
بەھۆی ئەوەی لە سووریا دەوڵەتێک نییە سنوورەکانی بپارێزێت، ئاسایشی سنووری تورکیا و سووریا بە تاک لایەنانە لە لایەن تورکیاوە دەستەبەر دەکرێت. قەرەقۆڵەکانی سنوور، رۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی دەوروبەری قەرەقۆڵەکان و ئاسایشی سنوور دەگێڕێت.
بێجگە لە بوونی سیستمی ئاسایشی فیزیکی ھێڵی سەر سنوور، بە درێژایی ٢٠ مەتر مینارە دروستکراوە و تێدا کامیرای چاودێری جێگیر کراوە کە بەشەو و رۆژ چاودێری سنوور دەکات. ھەروەھا ژمارەیەک کامیراش لەسەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی سنوور جێگیر کراوە و چاودێری پێشھاتەکانی دیوی پێشەوەی دیوارەکە دەکات.
ئەو قاچاغچیانە بە کردنەوەی تونێل یاخود بە قادرمە سنوورەکان تێپەڕ دەدەن، لە ماوەیەکی کورتدا بە سایەی ئەو سیتسمەوە دەستگیر دەکرێن.
لە چوارچێوەی سیستمی ئاسایشی فیزیکی سنوور، پلانی دروستکردنی نزیکەی ٨٢٦ کلیۆمەتر دیواری کۆنکرێت لەسەر سنووری سووریا دەکرێت. فەرمانگەی تۆکی سەر بە سەرۆکایەی وەزیرانی تورکیا نزیکەی دروستکردنی نیوەی دیوارەکە تەواوکردووە و کارەکانی دروستکردنی بەشەکەی دیکەش درێژەی ھەیە.
فەرماندەی فەرماندەیی سێی سنوورەکان، عەقید ئاڵپارسڵان کڵنج ئاماژەی بەوە دا کە دوای گرتنی رێوشوێنی پێویست، رووداوی تێپەڕبوونی نایاسایی و قاچاغچێتی لەسەر سنووری تورکیا و سووریا کەمی کردووەتەوە و گوتیشی: "ھەوڵ دەدەین سنوورەکان بۆ ئاسایشی گەلەکەمان بپارێزین".