Hemın Othman Mohammed
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2019
ئیزمیر - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه له ئیزمیر له لایه‌ن هاوپه‌یمانی جمهوره‌وه رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی تاكه خزمهتێكیشیان به ئیزمیر نه‌كردووه، بۆ ساڵانێك ئه‌م شاره‌یان له‌سه‌ر به‌های دیاریكرا و ترس به‌كارهێنا".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه هۆكاری گۆڕینی كاندیدان لە كۆتا ساتەكاندا لە لایەن جەهەپەوە، ئەوەیە كە كڵچدارئۆغڵو بە تێگەیشتنێكەوە تەماشای ئیزمیر دەكات كە بەئاسانی كەوتووەتە دەستی و كاتییە و گوتی:
"هاوسه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ی له‌ژێر فه‌رمانی رێكخراوی جوداخوازدایه به‌ئاشكرا باسی كرد كه 'مه‌نسور یاواش و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و ئه‌وه‌ی ئیزمیریش به ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردراون' ".
سه‌باره‌ت به تونچ سۆیەر ئەردۆغان گوتی: "ئەم كاندیدە كاندیدی جەهەپە نییە، كاندیدی كڵچدارئۆغڵووە. مۆڵەتی كاندیدبوونی لە قەندیل وەرگرتووە نەك ئیزمیر".
سەركۆماری توركیا ئەردۆغان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه جه‌هه‌په ساڵانێكه ناوی ئه‌تاتورك-ی بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌كارهێناوه و گوتی: "ساڵانێكە ئەتاتورك-یان بۆ مەبەستی خۆیان بەكارهێناوە. باشە بینیوتانە ئەمانە هێندەی نینۆكێك سوودیان بۆ بەرزكردنەوەی ئەتاتورك و توركیا بووبێت بۆ ئاستی شارستانێتیی سەردەم؟".
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان پرسی "له ئیزمیر و له زۆر شوێنی دیكه‌دا، ئایا خێر له هاوپه‌یمانییه‌ك ده‌بینرێت كه دیار نییه كێ پشتیوانی له كێ ده‌كات؟"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه 31ی ئادار، هه‌ڵبژاردنی رزگاریی خوشكان و برایانی ده‌نگده‌ری جه‌هه‌په‌یه له كاك كه‌مال و گوتی: "خوشك و برایانم له جه‌هه‌په له سیستەمی كۆنگره‌دا ناتوانن رزگارتان بێت له‌و كه‌سه (كه‌مال كڵچدارئۆغڵو)، به‌ڵام له رووی دیموكراسییه‌وه له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان رزگارتان ده‌بێت لێی، جا وه‌رن ده‌نگ بده‌ن به هاوپه‌یمانی جمهور".