Alptekin Soykan,Hasan Hüseyin Kul
23 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لەسەر رێگای خێرای ماڕماڕای باکوور، پاسێکی نەفەر هەڵگر وەرگەڕا، بەپێی ئامارە بەراییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨ کەسیش برینداربوون.
پاسەکە کە لە چەرکەزکۆی-یەوە بەرەو ئایدن دەچوو، لەڕێگەی عومرانییە لە کۆنترۆڵ دەرچوو و وەرگەڕا.
دوا بە دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، ئافاد و تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
لە رووداوەکەدا، ژمارەیەک لە سەرنشینان گیریان خوارد کە دواتر لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوەوە رزگار کران و هەندێکیشیان توانیان بێنە دەرەوە.
هەریەک لە شۆفێری پاسەکە و سەرنشینێک لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا و سەنشینێکی دیکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
لە دوای چارەسەری سەرەتایی بریندارەکان کە ژمارەیان ١٨ کەس بوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
تەرمی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە دوای لێکۆڵینەوە و گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادوەریی.
کاری تیمەکان لە شوێنی رووداوەکە درێژەی هەیە و رێگاکە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.