Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار، له ئیفاده‌كه‌یدا لای داواكاری گشتیی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و رۆژه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی رووی داوه، لیوا مه‌همه‌ت دیشلی پێی گوتووه "فه‌رمانده ئۆپه‌راسیۆن ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌مووان ده‌گرین، به‌تالیۆن و لیواكان كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ. پاش كه‌مێكی دیكه ده‌بینن"، منیش پێم گوت "ئه‌و رێگایه‌ی گرتووتانه‌ته به‌ر هه‌ڵه‌یه و سزاكه‌ی وه‌رده‌گرن، هیچ نه‌بێت پیاوه‌تی بنوێنن و پێش ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه تێكهون و كوشتار روو بدات كۆتایی به‌و كاره بهێنن به‌ڵام نه‌متوانی قایلی بكه‌م".
ئاكار باسی له‌وه كردووه كه هاكان ئێڤریم، فه‌رمانده‌یی چوارمین بنكه‌ی جێت ئاكنجی پێی گوتووه: "ئه‌گه‌ر ده‌خوازن په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به سه‌ركرده‌كه‌مان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، منیش گوتم له‌گه‌ڵی كه‌س قسه ناكه‌م و ره‌تم كرده‌وه"، پاش ئه‌وه جگه له ئاكن ئۆزتورك ئه‌وانی دیكه له ژووره‌كه چوونه ده‌ره‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ ئاكار، له ئیفاده‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "داوای واژوكردن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بهیاننامهییان لێكردم كه ده‌ریان كردبوو، منیش ته‌نانه‌ت ده‌ستم لێ نه‌دا. هه‌روه‌ها كاتێک بۆیان خوێندمه‌وه هیچ گرنگیم پێ نه‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز گوێبیستی بووم. به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت دێته یادم دوای ته‌واوبوونی رووداوه‌كان ناوی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیان له‌و كوده‌تایه نابوو كه له‌و ناپاكانه پێكهاتبوو، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نجوومه‌نی ئاشته‌واییه له وڵات‌دا. تووڕەیی ناخم ته‌واو نه‌بووه. هیچیان پێ نه‌گوتم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی دروستیان كردووه له كێ پێكهاتووه".
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ ئاكار له ئیفاده‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "من باوەڕم وایە کە ئەو کودەتا سەربازییەی ئەنجامدراوە لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەوە ئەنجام درابێت، وای بۆ دەچم کە بەهۆی ئەو کار و چالاکییانەی لە مانگی ئابی رابردووە گرتوومانەتەبەر، کاریگەری کردبێتە سەر ئەوەی کە ئەو رێکخراوە پلان بۆ کودەتای سەربازیی دابنێت".