ئەنقەرە
لە وڵاتی تورکیا لەساڵی ٢٠١٢ زۆرترین بەکارھێنانی زانیاری لە ئینتەرنێت بووە.
بەپێی ئامارێکی (بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری تورکیا) دەرکەوتووە بەکارھێنانی ئینتەرنێت لەو وڵاتە روو لەزۆربوونەو کاری کردووەتە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
بەشدارانی راپرسییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئامار تەمەنیا لە١٨ ساڵی بەرەو ژوور بووە.
ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەڕێی سەردانی خێزان، دراوسێ، قوتابخانەو ھاوڕێیان بەڕێژەی (٤١.٨% )بووە.
بەڵام ئەو رێژەیە لەساڵی ٢٠١٢ کەم بووەتەوە بۆ (٢٦.٨%)
ئامارەکە ھەروەھا دەریخستووە ئەو کەسانەی وازیان لەسەردانی خزم و کەسوکار ھێناوەو ئینتەرنێت بەکاردێنن بۆ زانیاریی، لەساڵی ٢٠١٢ گەیشتووەتە (٥٤.٧%).
ساڵی ٢٠٠٧ ئەو رێژەیە (٣٨.٧ %) بووە.
لەدرێژەی ئامار وەرگرتنەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئامار دەرکەوت ئەو کەسانەی سەردانی دراوسێ و خزم و دۆستان دەکەن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان بەھێزە ئەوانەن کەئاستی خوێندەوارییان نزمە.
وەرگرتنی زانیاریی لەڕێی تەلەڤزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامە، گۆڤارو پۆستەر لەڕێژەی (٩.٢) بۆ (٥.٨) کەم بووەتەوە.
کتێب خوێندنەوەو بەکارھێنانی وەک سەرچاوە لەڕێژەی (٦.٣) کەم بووەتەوە بۆ(٥.٧).