وان
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەم وڵاتە لۆبی شەڕ و لۆبیی خوێنڕێژی تێدایە. بۆ شێواندنی ئاشتی و ئاسایش، بۆ بەپایزکردنی بەھار، تەنانەت بۆ تاریککردنی ئەو روناکییەی ئێستاش؛ چاوەکانی ئەو لۆبییانە تینووی دڵۆپێک تاریکین. لۆبی ھەن بیری چۆڕانەوەی خوێنی گەنج و منداڵەکانمان دەکەن. ئەو لۆبییانە لەدەرەوەو ناوەوەو رۆژھەڵات و رۆژئاوای وڵاتدا ھەن. ئەوانە بیری توندوتیژی و پێکدادان و کوشتارییەکەی جاران دەکەن. لۆبییەک ھەیە لەژێر دروشمی تیرۆر پەروەردەکراوە، لەسەر ئەوە راھاتووە میللەت بۆ مەرامەکانی بەکاربھێنێ. رێ بەو لۆبییانە نادەین."
ئەردۆغان گوتیشی: "دوای بومەلەرزەکەی شاری وان لەماوەی دوو ساڵدا پێنج کاتریلیۆن لیرەمان بۆ ئەم شارە خەرجکردووە. بەدرێژایی مێژوو شاری وان ئەو گوژمەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام ئێمە کردمان. بـــۆ؟ چونکە لەسەرمان بوو وانێکی نوێ بونیاتبنێین. ھەروەھا بەردەوام دەبین تا تەواوی گرفتەکانی ئەم شارە چارەسەر دەکەین."