Andaç Hongur,Mohammed Baqi Hussein
21 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیدانەی پەلامارەكانی سەر كڵێسا و میوانخانەكانی سریلانكای كرد.
ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر سەبارەت بە پەلامارەكان نووسیویەتی، "ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەكانی سریلانكا دەكەم. ئەم پەلامارە دژ بە تەواوی مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە".
لە پەیامەكەی ئەردۆغاندا لەوبارەوە هاتووە:
"بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارانە دەكەم كە لە میایی بۆنەكانی پاسكال ئەنجامدراوە. ئەم پەلامارە دژبە هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە. بەناوی خۆم و گەلەكەمەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكانی پەلامارەكان و گەلی سریلانكا دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازم".