Andaç Hongur,Emin İleri,Abdullah Shukur
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئیدارەی ئیسرائیل، بوێری لە بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و دەستی کردووە بە بۆردومانکردنی دامەزراوەکانی میدیایی و رێکخراوەکانی ھاوکاری مرۆیی و ئاژانسی ئانادۆڵوی ئێمەی بۆردومان کردووە. چونکە نایەنەوێت ئەو کارە جەپەڵانەی ئەنجامی دەدەن بە جیھان بگەیەنرێت، ھەر کەسێک بیگەیەنێتە جیھان ئەوا دوژمنی ئەوانە".
ئەردۆغان بەشداری لە بەربانگی وەقفی یەکگرتوو لە ناوەندی گشتی ئەو وەقفە لە شاری ئیستانبوڵ کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودیی جەمال خاشقچی کرد و گوتی: "لەبارەی رووداوی (کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی)، جەمال خاشقچی سەیر بکەن تاکو ئێستا ھیچ دەنگێک بەرامبەر ئەو کارمەندانە نییە کە سعوودیە ناردوونی، تا ئێستا ھیچ ھەڵوێستێک نییە. ئەوەی کە بە ئێمە دەڵێن 'ئەوەی پێویست بێ دەکرێت، ھیچ نیگەران مەبن'. ئەمە کێشەی من نییە و کێشەی تۆیە. ئەو ١٥ کەسەی کە سعوودیە ناردوویەنی ژمارەیان بەرزبووەتەوە بۆ ٢٢ کەس. لە بەرامبەر ئەمانە ھیچ رێکارێک نەگیراوەتەبەر، ئایا دادوەریتان لە کوێیە؟".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەوانەی کە میوانداری کودەتاچی دەکەن لە خاکەکانیان، ناتوانن وانەی یاسا بە ئێمە بدەن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ھەڵبژاردنەکان کرد و گوتی: "لە نەمسا دەکرێت ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە دوای دوو ساڵ ھەڵبوەشێتەوە. ئایا ھیچ ناڕەزایەتییەکتان بیست، ئایا ھیچ رەحنەیەکتان بیست بەوەی بڵێ 'ئەمە چۆن دەبێت؟'. سەیرکەن لە دوای دوو ساڵ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ھەڵبوەشێتەوە. کەچی لەلای ئێمە تەنھا پێشکەشکردنی داواکاری وڵاتانی رۆژئاوای ناڕەحەت کردووە. ئەمە خەباتی دەستکەوتنی ئیرادەی نەتەوەیی ئێمەیە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئامانجی ئەوانەی کە دەیانەوێت لەسەر بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان وڵاتەکەمان بکەنە ئامانج، بریتییە لە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ١٧ ساڵەی گەلەکەمان و چاڵ لێدانە بۆ دیموکراسییەتی تورک".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "ئێمەش ھەڵە و کەموکوڕیمان ھەبووە و دەشبێت. بەڵام ھەرگیز ناپاکیمان لەگەڵ تورکیادا نەکردووە. بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەی ناوخۆیی دەکەین و کەموکوڕییەکان دەڕەوێنینەوە، بە ھەڵوێستێکی گشتگرتر درێژ بە خەباتمان دەدەین".