Salih Bilici
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "هه‌ندێك نووسه‌ر و مووسه‌ر به تایبه‌تی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئێمه وه‌ك 'ئۆپه‌راسیۆن دژی كوردان' لە قەڵەم بدەن و له ئامانجی خۆی دووری بخه‌نه‌وه. با ئه‌مه به روونی بڵێم، ئێمه كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه كوردهكانماندا نییە و بابه‌ته‌كه‌ش بابه‌تی رێڕه‌وی كوردان نییه. بابه‌ته‌كه بابه‌تی له‌ناوبردنی رێڕه‌وی تیرۆره".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ژووری پیشەسازیی ئەنقەرەدا کە لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری بەشتەپە بەڕێوەچوو، کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئه‌ردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسۆنی لقی زەیتون کە سوپای تورکیا لە عەفرین ئەنجامی دەدات رایگەیاند:
"هه‌ندێك نووسه‌ر و مووسه‌ر به تایبه‌تی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئێمه وه‌ك "ئۆپه‌راسیۆن دژی كوردان" ناوزه‌ند بكه‌ن و له ئامانجی خۆی دووری بخه‌نه‌وه. با ئه‌مه به روونی بڵێم، ئێمه كێشه‌یه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه كوردهكانماندا و بابه‌ته‌كه‌ش بابه‌تی رێڕه‌وی كوردان نییه. بابه‌ته‌كه بابه‌تی له‌ناوبردنی رێڕه‌وی تیرۆره".
گوتیشی: ''ئەمڕۆ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمان لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورمان یەکێک لە گەورەترین بەرەنگارییەکانی مێژووی نزیکمان ئەنجام دەدەن. لە ماڵی گەلەوە بۆ هەموو جیهانی ئاشکرا دەکەم: وڵاتەکەمان چاوی لە یەک بست خاکی هیچ کەسێک نییە و نەبووە''.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند ''ئامانجی سەرەکی تورکیا لەم ئۆپەراسیۆنانە لە پاڵ ئاسایشی نیشتمانییدا، رۆڵ بینینە لە دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی گیان و ماڵی گەلی سووریا''، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوانەی بە هۆی ئەم ئۆپەراسیۆنە رەوایانەوە رەخنە لە تورکیا دەگرن، نەهامەتی و چارەسەری کێشەکانی گەلی سووریا خەمی ئەوان نییە و گوتی:
"به‌م نزیكانه ده‌بینرێت دوای نه‌مانی فشاری رێكخراوی تیرۆریستی، برا كورد، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی عه‌فرین زۆرترین سوپاسی ئێمه ده‌كه‌ن".
راشیگەیاند ''ئۆپەراسیۆنی عەفرین هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە گەیشتە ئامانجەکانی کۆتایی دێت. هەندێک دەڵێن، ئەوەی کە سەیرە ئەوەیە کە ئەو لایەنەی ئەمە دەڵێت، ئەمریکایە، دەڵێت 'پێویستە وادەکەی دیارییکراو بێت، زۆر درێژە نەکێشێت'. ئەگەر وایە، من لە ئەمریکا دەپرسم، ئایا کاتی ئێوە لە ئەفغانستان دیارییکراوە، کەی تەواو دەبێت ئەو ماوەیە؟ ئێوە بەرلەوەی ئێمە دەسەڵات بگرینە دەست چوونە ناو عێراقەوە، ئایا ئەو ماوەیە لە عێراق تەواو بووە؟ هێشتا لە عێراقن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "هەرکاتێک ئێمە کارمان تەواو بوو، هیچ خەمێکی وامان نییە لەوێ بمێنینەوە، دەزانین بکشێینەوە. بۆ ئەمەش مۆڵەت لە کەس وەرناگرین".
ئەردۆغان دواتر رایگەیاند "ئەو مووشەکانەی دوێنێ رەیحانلی کردە ئامانج، کەس نازانێت سبەی لە چی شارێکی ئەورووپا یان ئەمریکا دەدات. ئێمە بە ئیزنی خوا و شاسواریی میللەتەکەمان، سەردەکەوین بەسەر ئەم شەپۆلی تیرۆرەدا''.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی گەشەسەندنی ئابووریی وڵاتەکەیەوە دوا و رایگەیاند "گەشەسەندنەکە راگەیەنراوە کە لەسەدا ١١،١ە. لە جیهاندا یەکەم ژمارە هی چ وڵاتێکە؟ چی بوو؟ ئەی کوا دەزگاکانی پلەبەندیی قەرز؟ داوای لێبوردنیان کرد؟ نەخێر. ئەمانە روویان نییە بۆ ئەوەی داوای لێبوردن بکەن''.
گوتیشی: ''ئۆپەراسیۆنێک بە سەرکەوتوویی کە لە پلەی یەکەمدایە لە رۆژەڤی جیهاندا بەڕێوەدەبەین کە بچووکترین کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئابوورییمان نییە''.