Murat Paksoy
19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە بەشداريكرد لە رێورەسمى خستنەكارى يەكەم تۆرباينى وێستگەى بەرهەمهێنانى كارەبا لە بەنداوى ئڵيسو گوتى، بەنداوى ئڵيسو، گەورەترين سوود بە هاووڵاتیيانى دياربەكر، باتمان، ماردين، سييرت و شرنەخ دەگەێنێت، و هيواى سەرخێربوونى بۆ خواستن.
ئەردۆغان گوتى: "كۆمارى توركيا، بە درێژايى مێژوو لە ناو مشتومڕى سياسى و كۆمەڵايەتى ون ببوو و خەڵكەكەى لە خزمەتگوزارييە سەرەتاييەكانى سەردەم بێبەش ببوون و لەناو ئازارى گەورەدا دەژيان".
- "هيچ بوارێكمان پشتگوێ نەخستووە"
ئەردۆغان، ئاماژەى بەوەكرد كە ئەوان پێش ١٨ ساڵ بە گوڕى ئەوە كەوتوونەتە رێ كە توركيا بەرزبكەنەوە نێو پێشكەوتووترين وڵاتانى جيهان لە رووى ديموكراسى و ئابووریيەوە و دووپاتى لەوە كردەوە كە كەسانێك وا بيريان دەكردەوە كە چەند ساڵێك لە دەسەڵات دەبين و دەڕۆين و گوتى: "بەڵام پلان و پرۆگرام و ئامانجى ئێمە بۆ چارەگە سەدە، نيو سەدە و سەدەيەكە دامانڕێشتووە. ئەو رێچكەيەمان شكاند كە سياسييەكان لە پێشوودا خۆيان رادەستيكردبوو. گوتمان پەروەردە، تەندروستى، داد و ئاسايش. ئەم چوار بەردە سەرەكييە لەسەريەك دابنێين توركيا پێشدەكەوێت. پاشان گواستنەوەشمان خستە سەرى، كشتوكاڵيشمان بۆ زيادكرد و بە هەموو ئەمانە توركيايەكى بەهێزمان بنياتنا".
- "ئێمە وەكو هاوپەيمانى كۆمار لەم رێگەيدا بە سەربەرزى دەڕۆين"
ئەردۆغان، وەك باشترين نموونە بۆ ئەو كارانە سەنجى بۆ سەر پرۆژەكانى وزە و ئاودێرى راكێشا و گوتى: "لە ماوەى ١٨ ساڵى رابردوودا، كۆى گشتى هەشت هەزار و ٣٦٢ پرۆژەمان بۆ ولاتەكەمان كردووە. توركيا، لە ساڵى ٢٠٠٢دا ٢٧٦ بەنداوى هەبوو. ئێمە ٥٨٥ بەنداوى ديكەمان بۆ زيادكرد. تا ساڵی ٢٠٢٢، ٩٣ بهشه ناوخۆیی نوێ دهكهینهوه كه ٤٦ دانهیان لهم ساڵدا دهبن".