Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
لە میانەی گوتارێکیدا لە مەراسیمی کردنەوەی لووتکەی "W20" لە چوارچێوەی "G20"دا سه‌رکۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه هاوشانی داعش، په‌که‌که، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و هه‌موو رێکخراوه‌کانی تێرۆریستی دیکه به‌و شێوه‌یه ده‌بینین که هه‌مان ئاستی مه‌ترسییان بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی هه‌یه و به‌ره‌نگاری هه‌موویان ده‌بینه‌وه. ئه‌وانه‌ی که پشتیوانی تورکیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی تێرۆریستی‌دا ناکه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له ژێره‌وه هاوکاری ئه‌م رێکخراوانه ده‌که‌ن، پێویسته ئه‌وه بزانن که هه‌موو جیهان به ناوچه‌که‌وه به‌ره‌و کاره‌ساتێک په‌لکێش ده‌که‌ن".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێشهاتی زۆر سەیر روو دەدەن، یەکێک باس لە وەرگرتنی پەنابەران دەکات دەڵێت ئێمە ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار پەنابەر داڵدە دەدەین، دواتر دەپاڵێورێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ. هەرچۆنێک بێت ئێمە ئێستا دوو ملێۆن و نیو پەنابەرمان داڵدە داوە، تەنانەت کەس بە خەیاڵیشیەوە نایەت، لەبەر ئەوەی خەڵاتی نۆبلێش بووەتە یارییەکی سیاسی، زۆربەمان دەزانین کە چۆن خەڵاتی نۆبڵ دابەش دەکرێت، ئەوەی داوای بکات دەیدەنێ".
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە لە قۆناغێکداین زۆر پێویستمان بە بەرەوپێشبردنی کاری دەستی هەیە و لەم چوارچێوەیەشدا باسی لە پێویستی بەشداریکردنی ئافرەت کردەوە لە هێزی کار گوتی: "بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلە ئەوەی لە توانا‌مان دابێت درێغی ناکەین، هەوڵ دەدەین هەلی کار دروست بکەین بۆ ئافرەتانی بەتوانا و گەنج تاوەک بتوانین کاری دەستی بەرەوپێش ببەین".
سەرکۆماری تورکیا جارێکی دیکە باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە و گوتی: "تورکیا بەبێ ئەوەی سەیری ناو، ئامانج، سیمبول و کارنامەی رێکخراوەکانی تیرۆرستی بکات بەرەنگاری تەواوی تیرۆریستان دەبێتەوە، وەک هەندێک وڵات ناکات کە بەرەنگاری بەشێک لە رێکخراوەکانی تیرۆریستی دەبنەوە و یارمەتی هەندێکی دیکەش دەدەن، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کارێکی ئەخلاقییە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "رووداوەکانی ئێستای سووریا شۆڕش نییە، ئەو هەنگاوە لە دواوە بەجێما، ئیتر لەمەودوا هەوڵی ئەوە دەدرێت کە هاووڵاتیانی سووریا رزگار بکرێن، لە رابردوودا جەنگی رزگارکردنی سووریا ئەنجام درا. ئێمە تەواو لە گەلی سووریا دەگەین، ئێمە وەک تورکیا کە وڵاتیکی دیموکراسی و ئازادیخوازین هەموو کات پاڵپشتی گەلی شۆرشگێڕی سووریا دەکەین".