Abdullah Shukur
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
ھآتای - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "دەرفەت نادەین رێڕەوێکی تیرۆر لە دژی وڵاتەکەمان لە باکووری سووریا پێکبھێنرێت".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە شارۆچکەی ئیسکەندەرون سەر بە پارێزگای ھاتای، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە دروستکردنی رێڕەوی تیرۆر لە باکووری سووریا کرد و گوتی: "دەرفەت نادەین رێڕەوێکی تیرۆر لە دژی وڵاتەکەمان لە باکووری سووریا پێکبھێنرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "ھەروەک لە عەفرین شکستمان بە ئەوان ھێنا، بەھەمان شێوە لە منبجەوە دەست پێدەکەین و بە درێژایی باشووری سنوورەکانمان، سنوور بۆ ئەمانە دادەنێین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە پێکھێنانی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان کرد و گوتیشی: "سەرەڕای ئەو کەسەی کە سەرۆکی جەھەپەیە و پارێزەرایەتی پەیەدە دەکات و دوژمنایەتی کۆچکردووەکانی ھەڵاتووی ژێر دەستی ستەم (ئاوارەکانی سووریا) دەکات، ئینشائەڵڵا ناوچەیەکی ئارام پێکدەھێنین کە تیایدا برایانی سووری بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە ناو ماڵەکانیان".