Berk Özkan
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، كارگەى درووستكردنى كەشتيى ئيستانبوڵى بەسەركردەوە.
كارەكانى پرۆژەى درووستكردنى كەشتيى ئيستانبوڵ كە بەردى بناغەكهى بە بەشدارى سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان لە ٢٣ى شوبات دانرا، بەردەوامە.
هەر يەك لە، سەرۆكى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، فەخرەددين ئاڵتون، گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن، وەزيرى روشنبيرى و گەشت و گوزار، مههمهت نوری ئەرسۆى، پارێزگاى ئيستانبوڵ، عەلى يەرليكايا، سەرۆكى شارەوانى بەيۆغڵو، حەيدەر عەلى يڵدز، گوتەبێژى ئاك پارتى عومەر چەليك، پەرلەمانتارى ئهنقهرهی ئاك پارتى، عەلى ئيحسان ئارسلان و سەرۆكى لقی ئاك پارتى لە ئيستانبوڵ بايرام شەنۆك هاوەڵى ئەرۆدغانيان كرد.