Burcu Çalık Göçümlü
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرکۆماری ئیسرائیل لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری داهاتوودا سەردانی تورکیا دەکات و رایگەیاند "هەوڵدەدەین لە میانی ئەم سەردانەدا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانمان و رەخساندنی زەمینەی زیاتر بۆ ئایندەمان، گفتوگۆ بکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگێشتی فەرمی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بەرەو کێیڤ کەوتەڕێ و بەرلە سەردانەکیشی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە بارەی قەیرانی ئۆکراینا گوتی: "لە نزیکەوە چاودێریی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەکەین. هەمیشەش ئەوەمان دووپات کردووەتەوە کە ئێمە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و سەروەری ئۆکراینا دەکەین".
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا لایەنگری چارەسەریی ئاشتییانەیە و گوتیشی: "وەک وڵاتێکی سەر دەریای رەش لە پێناو ئاشتی ناوچەکەدا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ناوهڕاستی مانگی ئاداری داهاتوودا سهرکۆماری ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ سەردانی توركیا دەکات و رایگەیاند "هەوڵدەدەین لە میانی ئەم سەردانەدا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانمان و رەخساندنی زەمینەی زیاتر بۆ ئایندەمان، گفتوگۆ بکەین".
ئەردۆغان رەخنەشی لە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی گرت کە لە دوو رۆژی رابردوودا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەر و گوتی: "پێش هەموو شتێک بینینی رەقبوونەوەی ١٢ کۆچبەر مایەی قبوڵکردن نییە".