Mehmet Tosun,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ناتانیاھو وەرەوە ھۆش خۆت. تۆ ستەمکاری. ئەو ستەمکارەی کە منداڵی تەمەن حەوت ساڵەی فەڵەستینییەکانت کوشتووە".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "(پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا) لە ھەر ھێرشێکدا بۆسەر مزگەوتە پیرۆزەکەمان، ئێمە لەبەرامبەری خۆیاندا دەبیننەوە. ئەگەر ھەمووانیش بێدەنگ بن، ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان بێدەنگ نابین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا گوتی: "ئێمە لە وڵاتەکەمان ھیچ کاتێک ستەممان لە ھیچ جوولەکەیەک نەکردووە و نەھاتووین ئەوەی ئێوە دەیکەن ئێمە لە ھیچ کنیسێک بیکەین. کاری گێچەڵپێکردن بەرامبەرمان مەکەن. ئەوە بابەتێکی دیکەیە کە ئێمە نابینە بەشێک لەو یارییە، بەڵام لەبەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا لێپرسینەوەتان لێ دەکەین بەرامبەر ئەم کارە".