سەرۆکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای نوێژی هەینی و دەرچوونی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی لە ناوچەی ئوسکەدار وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرۆکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئەندامبوونی فینلاند و سوید لە ناتۆ رایگەیاند " ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا ئەنجامدا. سبەی لەگەڵ بەریتانیا و فینلاند گفتوگۆ دەکەین".
ئهردۆغان له وهڵامی پرسیاری ئەوەی ئهمڕۆ له كۆبوونهوهكهیدا لهگهڵ سهرۆكی كۆڵۆمبیا، ئیڤان دوك ماركیز لەبارەی چ پرسێك گفتوگۆیان دەکەن، رایگهیاند كه تهوهری سهرهكی كۆبوونهوەکە، پهیوهندییه دوو قۆڵییهكان دەبێت.
هەر سەبارەت بە كۆبوونەوەكە ئەردۆغان گوتی: "بێگومان تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەمان پێشهاتە ناوچەییەکان دەبێت. یەکێک لەو تەوەرانە جەنگی رووسیا و ئۆکراینایە. تەوەرێکی دیکە کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین پرسی تیرۆرە. بێگومان رەهەندی جیاوازی تیرۆر لە جیهاندا هەیە، بەڵام گرنگترینیان، بازرگانیکردنە بە ماددە هۆشبەرەکان".
سهرکۆمار ئهردۆغان رایگهیاند كه دوای كۆبوونهوهکەی لەگەڵ سهرکۆماری كۆڵۆمبیا، ئیڤان دوك ماركێز لێدوانی زیاتر لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دهدات.
- "بەرگێکی جیاوازیان بۆ دانپێدانانی پەکەکە لەلایەن یەکێتی ئەورووپا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دروست کردووە "
سەرکۆمار ئەردۆغان، دوای ئەوەی رۆژنامەنووسێک وەبیری هێنایەوە کە رێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە/یەپەگە دەستپێشخەری کردووە بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی سووریا پاککراونەتەوە، گوتی: "لە حاڵێکدایە کە لە سوریادا گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی سوریا پاککراونەتەوە، بەم شێوەیە دوا:
"هەروەک ئاشکرایە شەڕی ئێمە لە دژی پەکەکەیە. لە راستیدا ئەوان لە ئێستادا بەرگێکی جیاوازیان بۆ دانپێدانانی پەکەکە لەلایەن یەکێتی ئەورووپا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیى دروست کردووە. ئەوان دەڵێن پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانن. بەڵام لەو لاوە یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستيی قبوڵ ناکەن. بەدڵنیاییەوە یەپەگە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و هەر پەکەکەیە بە ناوێکی دیکەوە. بە هەمان شێوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکاش لە خاڵی دانوستاندا دەرفەتی زۆریان پێدەدات. هەروەها لە ئێستادا لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا بەتایبەتی لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سوید، فینلاند و فەرەنسا ئازادانە هەموو جۆرە نارەزاییەک دەردەبڕن و رێپێوان دژی تورکیا ئەنجام دەدەن. بەداخەوە حکوومەتەکانی ئەم وڵاتانە هەموو جۆرە دڵنیاییەکیان پێدەدەن. وەک چۆن لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا چەندین جار پێمان گوتوون، هەمیشە لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانیشدا گوزارشتمان کردووە و پێمان گوتوون و بەڵگەنامەمان پێشکەشیان کردوون لەبارەی ئەو تاوانکارییانەی دەیسەلمێنێت کە ئەمانە رێکخراوی تیرۆریستین".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ساڵانێکە تورکیا بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە و گوتی: "تیرۆریستان قەندیلیان کردووەتە ناوەندێک بۆ خۆیان. بەڵام بەداخەوە خۆرئاوا هێشتا بەرگری لە تیرۆریستان دەکەن و بابەتەکە پەردەپۆش دەکەن. کاتێک دەڵێین ئەم تیرۆریستانەمان رادەست بکەنەوە، لە فینلاند، سوید و بە تایبەت لە ئەڵمانیا (رێکخراوە تیرۆریستییەکان) رێپێوانی جۆربەجۆر ئەنجام دەدەن. بۆیە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".
- "ناتوانین بڵێین 'بەڵێ' بۆ ئەندامێتی فینلاند و سوید لە ناتۆ"
سه رکۆمار ئه ردۆغان لە وەڵامی پرسیاری"پێشتر هەڵوێستی خۆتان له دژی هەوڵەكانی فینلاند و سوید بۆ پەیوەندیكردن به ناتۆ دەربڕیووه ، ئایا هیچ وەڵامێکتان لەوبارەوە لەو وڵاتانەوە وەرگرتووه؟" گوتی:
" ئەمڕۆ (لەبارەی پرسی ئەندامبوونی فینلاند و سوید لە ناتۆ) کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا ئەنجامدا. سبەی لەگەڵ بەریتانیا و فینلاند گفتوگۆ دەکەین. بەهەمان شێوەش لەگەڵ ستۆڵتنبێرگ کۆبوونەوەیەکمان دەبێت. پێش هەموو شتێک بەو پێیەی هەموو بەڵگەنامە و زانیاریەکانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیانەمان لەبەردەستە و ئێمە قوربانیین لەم نێوانەدا. ئێمە ئاگەداری هەستیارییەکانی ناتۆین لە دژی تیرۆر و دەزانین ناتۆ رێکخراوێکی ئەمنییە بۆیە ناتوانین بڵێین 'بەڵێ' بۆ ئەندامێتی فینلاند و سوید لە ناتۆ".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "سوید و زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێستادا، جگە لەوەی بەرگری لەو رێکخراوە تیرۆریستییانە دەکەن، دەرفەتی ئەوەیان پێدەدەن لە پەرلەمانەکانیاندا وتار بدەن و دەیانکەن بە پەرلەمانتار و بە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی پاڵپشتی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن. ئێمە ئێستا ئەمانە دەزانین و دەیبینین و بەو پێیەی ئێمە قوربانیی هەموو ئەمانەین، ناکرێت بڵێین 'بەڵێ' بۆ چوونە ناوەوەی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییانە بۆ ناو ناتۆ، کە رێکخراوێکی ئەمنییە".