Sarmand Hameed
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی کرد لە سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو، هاوکات هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەخراوەتە روو.

جێی ئاماژەیە هەردوو پارت (ئاک پارتی بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەهەپە بە سەرۆکایەتی دەولەت باجچەلی) لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا کە لە ٢٤ی حوزەیرانی رابردوو بەرێوەچوو هاوپەیمانییەتییەکیان بە ناوی هاوپەیمانییەتی کۆماری پێکهێنا و پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد.
لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرکۆمارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها هاوپەیمانی کۆماری بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٥٣.٦٦ی دەنگەکان (٣٤٤ کورسی لە کۆی ٦٠٠ کورسی) پەرلەمانی تورکیای بەدەستهێنا.