Hasan Namlı
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
له شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانی كولپ، مه‌همه‌ت فاتیح تاش كه سه‌ر به هه‌ده‌په‌یه و به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی كولپ-ی دیاربه‌كر ده‌ستبه‌سه‌ركرا، قایمقام موسته‌فا گۆزلهت ئه‌ركدار كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگاره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌رۆك شاره‌وانی كولپ-ی هه‌ده‌په تاش، به تۆمه‌تی ''ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری'' و ''پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی'' پێنج تۆمه‌تی جیا و به‌دواداچوونێكی له‌سه‌ره و، به‌هۆی هێرشه ناپاكه‌كه‌ی ١٢ی ئه‌یلوولی ناوچه‌ی ئاغاچكۆرور كه حه‌وت كه‌سی تێدا كوژرا، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری كولپ-ه‌وه به تۆمه‌تی ''ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری''، ''پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی'' و ''تێكدانی یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت'' لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرایه‌وه و به بڕیاری دادگا دوێنێ دووشەممە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تاش به پێی مادده‌ی ١٢٧ و مادده‌ی ٤٧ له یاسای ژماره ٥٣٩٣ی شاره‌وانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ك رێوشوێنێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه دوورخراوه‌ته‌وه و، به پێی مادده‌كانی ٤٥ و ٤٦ له یاسای شاره‌وانی قایمقامی كولپ، موسته‌فا گۆزلهت وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی كولپ به وه‌كاله‌ت له لایه‌ن پارێزگاره‌وه ئه‌ركدار كراوه.
به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی كولپ-ی دیاربه‌كر كه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانی كولپ، مه‌همه‌ت فاتیح تاش و سه‌رۆكی لقی كولپ-ی هه‌ده‌په، ئابیدین كارامان و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری هونه‌ری شاره‌وانی كولپ، شه‌نه‌ر ئاكتاش و مه‌همه‌ت ئه‌مین ئای و فاتما ئای دوێنێ سێشەممە، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.