ئیستانبوڵ
هێزەكانی دژە تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی ئیستانبوڵ بە پاڵپشتی هێزەکانی ئاسمانی دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورە كرد.
ئەو هێزانە لە ناوچەكانی باخیلەر، كوچكچەكمەجە، باشاكشەهیر، ئەیوب، سولتانگازی، قاسم پاشا، ساریەر، كاختخانە و بەیئۆغڵو بەگشتی لە 26 ناوچەی جیاجیادا ئۆپەراسیۆنی هاوكاتیان ئەنجام دا و لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەگشتیی پێنج هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی بەشدار بوون.
ئەو ئۆپەراسیۆنە كە لە ئەدرنە و بورسایشەوە هێزی تایبەت وەكو پشتیوانی تێیدا بەشدار بوون لە دژی باڵی گەنجانی پەكەكە كە بە یەدەگەهە، داعش و دەهەكەپەجە ئەنجام دراوە. لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشێوەیەكی هاوكات هێزەکانی ئەمنی و پۆلیس هەڵیانكوتایە سەر 140 ناونیشان و شوێنی دیاریكراو. هەر چەند ئۆپەراسیۆنەكە هێشتا بەردەوامە بەڵام بەپێی زانیارییەكان دەگوترێت ژمارەیەكی زۆر گۆمانلێكراویش دەستگیر كراون و پشكنین بەردەوامە.
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا لە ناوچەی باغجیلەردا ئەندامێكی دەهەكەپەجە تەقەی لە پۆلیس كردووە و پۆلیسیش وەڵامی داوەتەوە و ئەو ئەندامەی دەهەكەپەجە كە دەگوترێت ژنە كوژراوە.