Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: ''ئەو گەورە تیرۆریستە (فەتحوڵڵا گولەن) دێتەوە تورکیا و باجی کارەکانی دەدات. بەدڵنیاییەوە ئەو پیاوەی کە فەرمانی بۆردومانکردنی تورکیایدا، فەرمانی بۆردومانکردنی پەرلەمانیدا، چەکەکانی تورکیای ئاراستەی گەل کرد، سزاکەی وەردەگرێت. لە خوێنی شەهید و غازییەکانمان دەپرسینەوە. بەدڵنیاییەوە ئەو بازرگانی ئایینە، ئەو درۆزنە بێ شەرمە و ئەو مرۆڤکوژە باجی کارەکانی دەدات''.
| "هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی و هەوڵێک ناتوانێت یەکگرتوویی و تەباییمان تێکبدات،تورکیا رادەستی ئەوکەسانە ناکەین کە گیانی خۆیان بەرامبەربە یەک دۆلار فرۆشتووە. چۆن ئەو بانگ و سەڵایەی کە لە تاریکیدا دەخوێنرێت و دەبێتە هۆی پێکبەستنی گیانمان ئاوایش هەتاهەتایە بە یەکگرتووی دەمانهێڵێتەوە. |