İbrahim Toprak
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
باتمان – AA
له میانی بوژاندنه‌وه‌ی حه‌سه‌نكێف ٢٥٠ هه‌زار نه‌مام له شارۆچكه‌ی حهسهنكێفی مێژوویی له پارێزگای باتمان ده‌چێندرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارستانه‌كانی باتمانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئڵسو (پڕۆفیسۆر دكتۆر وه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو) بۆ بوژاندنه‌وه‌ی حه‌سه‌نكێف ٢٥٠ هه‌زار نه‌مام له شارۆچكه‌ی حهسهنكێفی مێژوویی له پارێزگای باتمان ده‌چێندرێت.
نه‌مامه‌كان هی چه‌ندین جۆر داری وه‌ك سنه‌وبه‌ر، سه‌روو، زه‌یتوون، هه‌نار و گوێزن. هه‌روه‌ها تۆوی ١٠٠ هه‌زار داربه‌ڕوو و بادام ده‌چێندرێت.