Hatice Özdemir Tosun
12 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2022
ئانتاڵیا - AA
دوای بارینی بارانێکی بەلێزمە لە قەزای کوڵومجا سەربە پارێزگای ئانتاڵیا، ئاستی ئاوی رووبارەکان زیادی کرد و لافاو هەستا، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر خانوو و دووکان ژێر ئاو کەوتن.
دوێنێ لە دوای بارانێکی بەخوڕ، ئاستی ئاوی رووبارەکانی ناوچەکە بەزربووەوە و لافاو گەیشتە ناوەندی شارەکە.
لە رێگەی هێلیکۆپتەرەکانی شارەوانییەوە خەڵکی ئاگادارکرانەوە لە ماڵەکانیان دەرنەچن و لە شوێنە پارێزراوەکاندا بمێننەوە.

بەهۆی لافاوەکەوە لە ناوەندی قەزاکە چەند ئۆتۆمبێلێک ئاو بردی، ئەو کەسانەشی لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیریان خواردبوو، بەهاوکاری شۆفڵ و ئامێرەکانی کارکردن رزگار کران.
هاوکات دروستبوونی لافاوەکە، بووەتە هۆی پچڕانی ناوبە ناو کارەبا لە قەزاکەدا.
سەرۆکی شارەوانی کوڵومجا، مستەفا کۆلیئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: ''بەهۆی رووخانی پردەکانی ناوەندی قەزاکە لافاو دروست بووە، زیان بەر نهۆمی ژێرزەمینەکان و ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە. داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین هۆشیار بن''.
