Mohammed Baqi Hussein
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خوانێكی به‌ربانگدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كاسبكار و پیشه‌وه‌ری بواره جیاجیاكاندا كۆبووه‌وه.
شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی دژی كوده‌تاچییه‌كانی فه‌تۆ له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا به بارهه‌ڵگره‌كانیان به‌رده‌می دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تیان داخستبوو، به‌شداری خوانهكهبوون.
شۆفێره‌كان به بارههڵگرهكانیانهوه چوونه به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و دیمه‌نێكیان پێكهێنا كه بیره‌وه‌رییه‌كانی 15ی ته‌مووزی وه‌بیرهێنایه‌وه.