Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
بارەگای وەزارەتی بەرگری تورکیا دەبرێتە دەرەوەی ئەو کەمپەی کە بارەگای سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تێدایە.
لەچوارچێوەی باری نائاساییدا کە لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)وە، لەو بڕیارنامەیەدا کە وەک یاسا کاری پێدەکرێت، باس لە گۆڕانکارییەکانی ناو پێکهاتەی وەزارەتی بەرگری کرا.
لەدوای ئەو گۆڕانکارییانەی لە پێکهاتەی ناوەندیی وەزارەتەکەدا کرا و ژمارەی یاریدەدەرانی راوێژکار بۆ پێنج کەس بەرزکرایەوە و بەوشێوەیەش وەزارەتەکە لە هەریەک لە سەرۆکایەتی دامەزراوەی پشکنین و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارگە سەربازییەکان، کەشتیسازییەکان، کاروباری دادی سەربازی و یاساکان، وەرگرتنی سەرباز، کارمەندان و دەستەی دارایی، هەڵگرتنەوەی مین، دابینکردنی خزمەتگوزاریی، پلانی گشتیی و راوێژکاریی یاسایی، سەرۆکایەتی فەرمانگەی سیستمی زانیاری و بەرەنگاربوونەوە سەرۆکایەتی خزمەتگوازریی پشتیوانیی، پێکدێت.
لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا و بەهۆی پێکهاتەی نوێی وەزارەتەکەوە، بڕیاردرا بارەگای وەزارەتی بەرگری تورکیا ببرێتە دەرەوەی ئەو کەمپەی کە بارەگای سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تێدایە. لەو چوارچێوەیەشدا دەست بە دۆزینەوەی بارەگایەکی نوێ بۆ وەزارەتەکە کرا.