Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
ئافیۆن - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان له ده‌ستپێكی 26همین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ئاک پارتی كه له‌ژێر دروشمی،"هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و ئامانجه مه‌زنه‌كان"دا له شاری ئافیۆن به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
لە بارەی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "خۆ ناچین بەخێرهاتنی ئەوانە بکەین کە لە ناوە و دەرەوە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان دروست دەکەن. بەپێچەوانەوە کاتێک کەوتنە جوڵە خوا یار بێت سەرکەوتوو دەبین لەوەی لەجێی خۆیان رایان بگرین. لەو چرکەساتەوەی لەمەدا سەرکەوتنمان بەدەست هێنا دەبینە تورکیایەکی بەهێز. ئێستا ئەو هەنگاوانەمان گرتوونەتە بەر و بەردەوامیش دەبین".
ئەردۆغان بانگەوازی لە بارزانی کرد و گوتی، "به روون و ئاشكرای ده‌یڵێم، به‌و تێگه‌یشتنه‌وه بڕۆیت نا‌توانیت هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنیت. ته‌نیا یه‌ك ئیش هه‌یه بیكه‌یت، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی ده‌ستت پێكرد. ئه‌گه‌ر ناگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی ده‌ستتپێكرد، ئه‌وا به ته‌نیا ده‌مێنیته‌وه و، هه‌موو تواناكانی ده‌ستت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت".
سەرکۆماری تورکیا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ناوچه داماڵراوهكان له جه‌نگ له ئیدلیب كه ئایا شێوازێكی هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌كارده‌هێنن؟، گوتی، "له كیك بۆكسینگدا بۆكسه‌كان ناژمێردرێن"