Aynur Ekiz
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم هه‌ریه‌ك له سەرۆکوەزیرانی لیبیا، فایز سەراج و سەرۆکوەزیرانی نەیجەر، بریگی رافینی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بانگهێشتكرد بۆ بەشدارییکردن لە لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییدا کە بڕیارە سبەی لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، یڵدرم پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لیبیا، فایز سەراج و سەرۆکوەزیرانی نەیجەر، بریگی رافینی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیانه‌دا یڵدرم موختهبهكانی بانگهێشتكرد بۆ لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی کە سبەی به‌سه‌رۆكایه‌تی توركیا لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و رووداوه نامرۆڤانه‌ی به‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا هاتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، یڵدرم پیرۆزبایی له هاوتاكانی كرد به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه.