سیرت
عەبدولوەھاب غالیب چاکماک کاندیدی شارەوانیی سیرت لەسەر لیستی جەھەپە كاندیدبوونی خۆی کێشایەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چاکماک ئاشکرایکرد لەبەرئەوەی رۆژی ١٢ی ئەم مانگە دورسون بوڵوت کە ئەندامی ئەنجوومەنی جەھەپەیه، داوای لە خەڵکی سیرت کردووە دەنگ بە بەدەپە بدەن، ئەو دەست لەکار دەکێشێتەوە و چیتر کاندیدی شارەوانی نییە.
چاکماک ھەروەھا گوتی: "پێش ھەموو شتێک دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە کاندیدایەتیی رادەگەیەنم. ئنجا بە تەواوی دەست لە پارتی جەھەپە دەکێشمەوە. ئەوەی بوڵوت کردی شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ خۆی و جەھەپە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.