Zuhal Demirci
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی لوبنان له ئه‌نقه‌ره غه‌سسان موعه‌لیم، به‌بۆنه‌ی ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌ی به‌رانبه‌ر باڵێۆزخانه‌ی توركیا له به‌یروت ئه‌نجامدراوه، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیبلۆماسییه‌كان وه‌رگیراوه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ نزیكی كاتژمێر 6:00، گرووپێكی 8 بۆ 10 كه‌سی له‌سه‌ر پارچه قوماشێكی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان به‌ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیادا هه‌ڵواسیوه له به‌یروت.
به‌و هۆیه‌وه باڵیۆزی لوبنان له ئه‌نقه‌ره غه‌سان موعه‌لیم بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كراوه و نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه پێ راگه‌یه‌نراوه.
به موعه‌لیم راگه‌یه‌نراوه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گروپه توانیویانه له ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌كه نزیك ببنه‌وه، جێگای نیگه‌رانییه له‌ڕووی ئاسایشی باڵێۆزخانهكهوه و داوا كراوه رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه و ته‌واوی هاووڵاتیانی تورك له لوبنان.
هه‌ر له‌وباره‌وه به‌رپرسانی باڵێۆزخانه‌ی توركیا له به‌یروت نیگه‌رانییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی لوبنان.
- رووداوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له لوبنان
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری لوبنان میشێل عه‌ون ده‌سته‌واژه‌ی "تیرۆری ده‌وڵه‌ت"ی دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌كارهێنا، ئه‌و هه‌وڵه تێكده‌رانه دژی باڵێۆزخانه‌ی توركیا له به‌یروت ئه‌نجامدرا.