گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
توركياهونەر و كلتوور

به‌دلیس.. كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له‌ قه‌ڵای كاف ده‌ستی پێ كرده‌وه

قه‌ڵای كه‌ف كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕته‌وه‌ و ٢٣٠٠ مه‌تر له‌ ئاستی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای ئادیلجه‌ڤاز له‌ پارێزگای به‌دلیس دوای ٥٠ ساڵ ده‌ست كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی تیایدا.
Şener Toktaş
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
به‌دلیس.. كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له‌ قه‌ڵای كاف ده‌ستی پێ كرده‌وه
Bitlis

به‌دلیس – AA

قه‌ڵای كه‌ف كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕته‌وه‌ و ٢٣٠٠ مه‌تر له‌ ئاستی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای ئادیلجه‌ڤاز له‌ پارێزگای به‌دلیس دوای ٥٠ ساڵ ده‌ست كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی تیایدا.

كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی كه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كلتور و گه‌شتیاری توركیا و به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئه‌هڵات، میكائیل ئه‌رجه‌ك ده‌ستی پێ كردووه‌ تیمێكی ١٥ كه‌سی كاری تیادا ده‌كه‌ن و راوێژكاری زانستی پڕۆژه‌كه‌ش مامۆستا له‌ به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆی یونزونجویڵ وان، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسماعیل جۆشكون'ه‌.

له‌ قه‌ڵای كاف كه‌ له‌ سه‌رده‌می شای ئورارتوییه‌كان روسای دووه‌م له‌ قه‌دپاڵی چیای سوپهان كه‌ به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی واندا ده‌ڕوانێت بونیاد نراوه‌، چه‌ند پارچه‌ به‌رد و سیرامیكێك دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ نووسینی بزمارییان له‌سه‌ره‌.

- "مێژووی قه‌ڵاكه‌ بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌"

ئیسماعیل جۆشكون به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ خۆشحاڵه‌ دوای په‌نجا ساڵ ده‌ست كراوه‌ته‌وه‌ به‌ كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی له‌و قه‌ڵایه‌ و له‌و میانه‌یه‌دا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ به‌شی هۆڵی كۆشكی ناو قه‌ڵاكه‌ و گوتی: "له‌ كاره‌كانماندا ژماره‌یه‌ك سه‌ره‌داوی گرنگمان دۆزیوونه‌ته‌وه‌. دوو به‌ڵگه‌مان دۆزیوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌رد و سیرامیك به‌ خه‌تی بزماریی نووسراوه‌.

كاره‌كانمان له‌ هۆڵی كۆشكی قه‌ڵاكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن كه‌ له‌ سه‌رده‌می رووسای دووه‌م بونیاد نراوه‌ كه‌ له‌ ٦٨٥-٦٤٥ پ. ز. پاشای ئورارتوییه‌كان بووه‌. مێژووی كۆشكه‌كه‌ بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پ. ز. ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی كاره‌كانماندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵاكه‌دا رووی داوه‌".

جۆشكون ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ڵاكه‌دا تاڵانكارییه‌كی زۆر له‌ كۆشكدا رووی داوه‌ و گوتی: "له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ده‌مانه‌وێت زۆرترین سه‌ره‌داوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بدۆزینه‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ پێیه‌كانی فیل بخه‌ینه‌وه‌ سه‌ر پێ. مێژووی ئه‌م قه‌ڵایه‌ مێژووییه‌كی ٢٦٥٠ ساڵییه‌، یه‌كێكه‌ له‌و قه‌ڵایانه‌ی رووسای دووه‌م له‌و كاته‌دا بونیادی ناوه‌ كه‌ سه‌رده‌می ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێتی بووه‌. له‌ كاره‌كانی پێشووتردا ٣٠ ژووری كۆشكه‌كه‌ ده‌ستنیشان كرابوون، به‌ڵام پێمان وایه‌ به‌لایكه‌م ١٠٠ ژوور ده‌بێت. پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێین ساڵی داهاتوو هه‌ڵكۆڵین له‌ ژووره‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ین. له‌ رێگای ئه‌م كارانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌م شوێنه‌واری سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان زیندوو رابگرین، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین خزمه‌ت به‌ شوێنه‌وارناسی ئادیلجه‌ڤازیش بكه‌ین".

قائیماقیمی ئادیلجه‌ڤاز، ئیسماعیل ده‌میریش به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ قه‌ڵای كاف یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین شوێنه‌واره‌كان له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، گوتی: "ئه‌م قه‌ڵایه‌ كه‌ بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و قه‌زاكه‌شمان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌. ئه‌نجامدانی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان رۆڵی ده‌بێت بۆ گه‌شانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان له‌ رووی گه‌شتیارییه‌وه‌. سوپاسی تیمه‌كان ده‌كه‌ین".

related_topics:
به‌دلیس
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
دیاربەکر... بەنەشتەرگەری ٤٠ پارچە ئاسن و پلاستیک لە گەدەی وشترمرخێک دەرهێندرا

دیاربەکر... بەنەشتەرگەری ٤٠ پارچە ئاسن و پلاستیک لە گەدەی وشترمرخێک دەرهێندرا

دواتر

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەردۆغان و ئەنگێلا مێرکڵ

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەردۆغان و ئەنگێلا مێرکڵ

نوێترین هەواڵ

عەلی زەیدی: "ئامانجی سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا ڕاکێشانی وەبەرھێنان و ھەمەچەشنکردنی ئابووری عێراقە"

لە پێنج ساڵدا ٤٤٠ هەزار و ٢٥ کەس سەردانی مۆزەخانەی دیموکراسی ١٥ی تەمووزیان کردووە

کۆڕنیشه‌كه‌ی زاخۆ گه‌یشته‌ كۆتا قۆناغی دروستكرن

تۆمەتبارانی دۆسیەکانی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی فەتۆ زیاتر پرسیاریان لەبارەی شکستی کارەکە دەکرد نەک تاوانەکەیان

سه‌ركۆمارى ئازه‌ربایجان عه‌لیێڤ: "پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئازەربایجان مۆدێلێکە پێویستە بكرێته‌ نموونه‌"

ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ واشنتۆن تاوتوێ کرد

پۆستی بورهانه‌ددین دوران به‌بۆنه‌ی ١٠هەمین ساڵیادی ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتی نیشتمانیی ١٥ی تەمووز

هەمووی ببینە

هەواڵی پەیوەندیدار

 خۆرهه‌ڵاتی توركیا.. رەوشی كه‌شوهه‌وا

خۆرهه‌ڵاتی توركیا.. رەوشی كه‌شوهه‌وا

له‌ به‌دلیس پێشانگایه‌ك بۆ هونه‌ره‌كانی نه‌خشاندن، عیبری و خۆشنووسی كرایه‌وه‌

له‌ به‌دلیس پێشانگایه‌ك بۆ هونه‌ره‌كانی نه‌خشاندن، عیبری و خۆشنووسی كرایه‌وه‌

له‌ وان و هه‌كاری و مووش پرۆتێستۆی فه‌تۆ كرا

له‌ وان و هه‌كاری و مووش پرۆتێستۆی فه‌تۆ كرا

جوانیی پایز له‌ ده‌ریاچه‌ی كراته‌ری نه‌مرود

جوانیی پایز له‌ ده‌ریاچه‌ی كراته‌ری نه‌مرود

سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌دلیس ده‌ستگیرکرا

سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌دلیس ده‌ستگیرکرا

زستان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو

زستان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو

ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ به‌دلیس

ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ به‌دلیس

كۆنسێرته‌كه‌ی گرووپ ئیمێرا به‌گه‌رمی پێشوازیی لێكرا

كۆنسێرته‌كه‌ی گرووپ ئیمێرا به‌گه‌رمی پێشوازیی لێكرا

له‌ به‌دلیس 200 هه‌زار تۆن په‌تاته‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌

له‌ به‌دلیس 200 هه‌زار تۆن په‌تاته‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌

"ئێستا به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین، كه‌می ماوه‌".

"ئێستا به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین، كه‌می ماوه‌".