Mesut Varol,Ahmet Okur,Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2019
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه، رێگای ٩٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، مووش و به‌دلیس داخراون. سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای ٢٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون. كه له نێو رێگا داخراوه‌كاندا رێگای هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی گه‌ڤاش، باشكاله و گورپناریش هه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێگا و بانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی موش، مههمهتشاه شهنتوریك-یش رایگه‌یاند كه به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه رێگای ٩ گوند و ٢٢ ئاوایی له پارێزگای موش داخراون.

له به‌دلیس-یش رێگای ٣٥ گوند داخراون.

تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی توركیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا و راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان.