Necat Hazar
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2021
وان - AA
بەھۆی شەپۆلێکی بەفربارین و رەھێڵە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕێگای ٥٩٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون لهھەریەک لە پارێزگاکانی وان، مووش، بەدلیس و ھەکاری داخراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، رێگای ١٥٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وان، ١٣٧ گوند له مووش، ٩٠ گوند له به‌دلیس و ٦٦ گوند و ١٤٧ ئاوایی له هه‌كاری داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت، به چڕوپڕی له هه‌وڵدان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگای گوند و ئاواییەکان به رووی هاتوچۆدا.