Halil Demir
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
به ناو ئه‌میری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی داعش له توركیا، مه‌حمود ئۆزده‌ن رێنمایی دابوو به‌و ئه‌ندامه دهستبهسهركراوهی داعش كه هه‌وڵی دا هه‌فته‌ی رابردوو كرده‌ی تیرۆریستی گه‌وره له ئیستانبوڵ ئه‌نجام بدات.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت مه‌حمود ئۆزده‌ن رێنمایی داوه به‌و ئه‌ندامه دهستبهسهركراوهی داعش كه هه‌وڵی دا هه‌فته‌ی رابردوو كرده‌ی تیرۆریستی گه‌وره له ئیستانبوڵ ئه‌نجام بدات، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ئادانا ناوبراویان ده‌ستگیر كرد.
دواتر ناوبراو برایه ئیستانبوڵ و دادگای ئێشكگیریش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرد.
پۆلیسیش به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هه‌وڵی كرده تیرۆریستییه‌كه.