Özkan Bilgin,Ramal Abdullah Mahmood
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
وان – AA
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی قه‌زای باخچه‌سه‌رای پارێزگای وان كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان له‌وێ زۆر ده‌خایه‌نێت به "هه‌ساره‌ی نۆیه‌م" ناسراوه له‌گه‌ڵ بوژانه‌وه‌ی سروشت ژماره‌یه‌كی زۆر له جۆره‌كانی مێش و مه‌گه‌ز له سه‌ر به‌فر ده‌ركه‌وتوون.
له كه‌نار رێگای ڕێڕه‌وی كارابهت كه دوو هه‌زار و ٩٨٥ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌كه‌وێته رێگای نێوان وان-باخچه‌سه‌رای به‌فر ده‌بیندرێ كه چه‌ند مه‌ترێك كه‌ڵه‌كه بووه.
له‌گه‌ڵ بوژانه‌وه‌ی سروشتی ناوچه‌كه زۆر جۆری مێش و مه‌گه‌ز كه له سه‌ر گژوگیا ده‌بیندرێن له سه‌ر به‌فر ده‌ركه‌وتوون.
له كاتێكدا هێشتا كاریگه‌رییه‌كانی زستان به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی قه‌زای باخچه‌سه‌رای-ه‌وه ده‌بیندرێ به‌ڵام به‌هۆی چركردنه‌وه‌ی كاره‌كانی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان و تونێڵی به‌فر له ناوچه‌كه رێگای هاتوچۆ به‌رده‌وام كراوه‌یه و هێشتا به‌فری سپی‌پۆش رێڕهوهكهی رووپۆش كردووه.
رووباره‌كان دیمه‌نێكی دڵڕفێنیان به ناوچه‌كه به‌خشیووه و بارسته به‌فری كهناراوهكانیش ناوچه‌كه وه‌ك به‌سته‌ڵه‌ك نیشان ده‌ده‌ن.