Merve Topuz,Ömer Ertuğrul
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
یۆزگات - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگه‌یاند: "بە قۆستنەوەی ناسەقامگیری ناوچەکە، شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی و تێکچوونی رەوشی ئەمنی هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر لە باکووری سووریا . ئێمە هەموو جارێک لە کۆبوونەوەکانماندا بە به‌رپرسانی ئەمریکامان گوتووە پەیەدە و یەپەگە درێژكراوه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەن و، لێرەدا نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ بارهەڵگر چەکیان بۆ چووە، هەمیشه پرسیومانه کە ئەو چەکانە لە دژی کێ بەکاردەهێنن. تورکیا رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر نادات لە ناوچەکە. ئێمە لە دژی ئەوەین و چی پێویست بێت کردوومانە و، له‌مه‌ودوایش دەیکەین".
له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا له شارۆچكه‌ی چهكهرهك سەر بە پارێزگای یۆزگات، بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مرۆ توركیا خۆی بڕیاره‌كانی خۆی ده‌ركردووه و، له‌مه‌ودوایش به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی.
بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه سووریا و توركیا 910 كلم سنووریان له‌نێواندا هه‌یه و، گوتی: "بە قۆستنەوەی ناسەقامگیری ناوچەکە، شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی و تێکچوونی رەوشی ئەمنی هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر لە باکووری سووریا . ئێمە هەموو جارێک لە کۆبوونەوەکانماندا بە به‌رپرسانی ئەمریکامان گوتووە پەیەدە و یەپەگە درێژكراوه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەن و، لێرەدا نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ بارهەڵگر چەکیان بۆ چووە، هەمیشه پرسیومانه کە ئەو چەکانە لە دژی کێ بەکاردەهێنن. تورکیا رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر نادات لە ناوچەکە. ئێمە لە دژی ئەوەین و چی پێویست بێت کردوومانە و، له‌مه‌ودوایش دەیکەین. زۆر به‌ڕوونی ده‌یڵیم كه هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كات توركیا له‌و ناوچه‌یه‌دا رێكه به پیشهات و مه‌ترسیه‌ك بدات كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان بكات. به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نیشانماندا كه هه‌ڵویستمان له‌و باره‌یه‌وه ته‌نیا قسه نییه و راستیه‌كه و، كاریگه‌رترین شێوازمان هه‌لبژاردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، په‌یه‌گه، هه‌میش دژ به داعش. هه‌موو كارێكی پێویستمان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه، ئێستا له‌وێین".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆزداغ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نزیکەی سێ ملیۆن كه‌س هه‌ن كه له ناوچه جیاوازه‌كانی ئیدلب ناچار به هەڵاتن بوون و، گوتی: "له‌وێ رێكخراوێكی تیرۆریستیی هه‌یه به‌ناوی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام. رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێت له‌وێ باڵاده‌ست بێت و ئه‌و هێزانهیشی ده‌یانه‌وێت له‌وێ رێڕه‌وی تیرۆر دروست بكه‌ن ئه‌وێ و عه‌فرین له‌یه‌ك بده‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت رێڕه‌وێك بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌وێ باڵاده‌ستن. حكوومه‌تی توركیا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو كارێكی پێویست ده‌كات دژ به‌و پێشهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌ی بخاته مه‌ترسیه‌وه. له ئێستادا سه‌ربازانمان له ئیدلبن. بۆچی؟ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسوده‌یی، ئاشتیی، ئارامی و سه‌قامگیری. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان".
بۆزداغ باسی لەوەکرد هەریەک لە ئێران، رووسیا و تورکیا لە ئاستانا کۆبوونەتەوە و بڕیارێکی لەوجۆرەیان داوە و رایگەیاند: ''لەو چوارچێوەیەشدا و بەلەبەرچاوگرتنی شەرعییەتی نێودەوڵەتیی ئەو هەنگاوە هاوێژراوە. مەبەستیش لێی بەرگرتنە لە لێشاوی کۆچ بۆ تورکیا و ریگرییکردن لە جێگربوونی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی هاوشێوەی هەیئەت تەحریر شام و دوورخستنەوەیان و رێگرییکردن لە پیشڕەویی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەیەدە، یەپەگە و پەکەکە بۆ پێشڕەوییکردن بۆ عەفرین و دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر، لەپاڵ ئەمانەشدا بەرگرتن لە هێرشە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر تورکیا و ناوچەکە. پارێزگارییکردن لە سنوورەکانمان و بە کردەیی دروستکردنی ناوچەی داماڵراوە لە شەڕ و پێکدادان و چاودێرییکردنی پرۆسەکە، بۆ هەموو ئەم بەمەبستانە تورکیایە لەوێیە. لەچوارچێوەی هەماهەنگییدا بوونی لەوێ هەیە''.