Halil İbrahim Sincar,Abdullah Shukur
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
ماردین - AA
بەداملی کە لە کۆکردنەوەی بەروبوومی بادەم لە گوندەوارەکانی شاری ماردین دروست دەکرێت، بەھۆی جەژنی قوربانەوە خواست و داواکاری زۆری لەسەرە.
بەداملی لە تێکەڵکردنی شەکر لەگەڵ بادەمی پێگەیشتوو دروست دەکرێت، بۆ وەڵامدانەوەی خواستەکانی کڕیاریش بە بۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە، لە ئێستادا رۆژانە دوو ھێندەی رێژەی ئاسایی بەرھەم دەھێنرێت.
خەڵکی ماردین بە تایبەت، بەداملی بەمەبەستی بەخشینی دیاری دەیکڕن و ھەندێکجاریش پێشکەشی ئەو میوانانەی دەکەن کە سەردانیان دەکەن.
محەمەد یەرتوم کە تاکو ئێستا بە شێوەی کلاسیکی بەداملی بەرھەم دەھێنێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەو تاکو ئێستا سەرقاڵی درێژەدانە بە پیشەی باپیری.
یەرتوم ئەوەشی خستەڕوو کە بەداملی رۆڵی گرنگی ھەبووە لە ناساندنی شاری ماردین و زیادبوونی جموجۆڵی گەشتیاری لە ناوچەکەدا و ئەو شیرینیەش خواست و داواکاریی زۆری گەشتیارانی لەسەرە.
یەرتوم زانیاری ئەوەشی دا کە رەنگی شینی بەداملی دەگەڕێتەوە بۆ رەگی داری لاھور، لەمبارەیەوە گوتیشی: "لەگەڵ مانەوەی زیاتر، رەنگەکەی سپی دەبێت. بەڵام ئەگەر رەنگەکە بۆیاخ بێت ئەوا ھەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە".
یەرتوم جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو بەرھەمە بە تایبەتی لە رۆژانی تایبەت و جەژنان داواکاری زۆری لەسەرە و گوتیشی: "لەگەڵ ھاتنی جەژن، ژمارەی کارمەندەکانمان زیاد کرد. بەداملی بەھۆی ئەوەی تایبەتە بە شارەکەمان بۆیە سەرنجی خەڵکی راکێشاوە. ئەو شیرینییە بۆ زیاتر لە ١٥ وڵات ھەناردە دەکەین کە ھەردوو وڵاتی فەڕەسا و ئەڵمانیا لە نێویاندایە".