ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم، ھاوشانی بەڕێوەبەرانی نووسینگەی بەدەپە ژمارەیەک چالاکوانی دیکەی کورد لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان، بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد.
شیلان ئەمین ئوغڵو، ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی لەشاری ھەولێر، لەبارەی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری تورکیا-سوریا رایگەیاند: گەلی کورد دژی دروستکردنی ئەو دیوارەیەو ھەوڵەکە شەرمەزار دەکات.
شیلان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا گوتی: "دروستکردنی دیوار لە نێوان سوریا و تورکیا کە ھاوسنووری باکوورو رۆژئاوای کوردستانە شەرمەزاری دەکەین، ھەر چوار پارچەی کوردستان پێویستی بەدیوار نییە، ئەمڕۆ وڵاتان دیوار دروست دەکەن. دەمێکە گەلی کورد لەناو دڵی خۆی دیواری لابردووە."
لەوەڵامی پەیامنێری AA شیلان گوتی: "چالاکییەکەمان یەک رۆژ بەردەوام دەبێ بۆ شەرمەزارکردنی دیواری شەرم، گەلی ئێمە دژی ئەو دیوارەو خوازیارە دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری ئەو پرۆژەیە ببێ."