Abdullah Shukur
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
بەرپرسێکی باڵای کەجەکە بەناوی سارا ئاکتاش لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە کاتی ھەوڵی دەربازبوونی بە پاسەپۆرتی ساختە دەستگیر کرا.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ، بە پشت بەستن بەزانیاری ھەواڵگری لەبارەی هەوڵی ھەڵاتنی بەپرسێکی باڵای کەجەکە بە ناوی سارا ئاکتاش، بە پاسەپۆرتی ساختە، رێوشوێنی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی گرتەبەر.
ناوبراو بە پاسەپۆرتێکی ساختە بە ناوی روکان شاھین لە کاتی ھەوڵی دەربازبوونی بۆ ئەڵمانیا دەستگیر کرا.