Rewa Mahmut Hasan
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2016
هاوسەرۆکی مەڵبەندی پارتی دیموكراتی ناوچەکان (دەبەپە) لە دیاربەکر دەستگیر کرا.
بەپێی زانیاریەکان هێزە ئەمنیەکانی شارەکە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆن بۆسەر گرووپی تیرۆریستی، هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پارتەکە لە شارەکە و ئۆپەراسیۆنیان لەهەندێک ناوچەی تر ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا سەرۆکی لقی کایاپناری دەبەپە بەناوی عەلی شیمشەک دەستگیر کراوە و لەئێستادا پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەردەوامە.