ئەنقەرە
بەڕێوەبەری گشتیی پارکی تکنۆ گەزی ئەنقەرە (خانزادە ساریچیچەک) بە ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند، وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە خۆر کە لە پارکی تکنۆ گەزی ناوچەی گولباشی ئەنقەرە دامەزراوە، یەکەمین پرۆژەی گەورەی تورکیایە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەی خۆر.
خانزادە ساریچیچەک گوتی "توانای بەرھەمھێنانی کارەبای ئەو وێستگەیە ٣٠٠ کیلۆ واتە و ساڵانە ٤٣٥ ھەزار کیلۆ وات بەرھەم دێنێ، بەوەیش ٤٠%ی پێداویستیی ساڵانەی کارەبای پارکی تکنۆ گەزی دابین دەکا".
ساریچیچەک باسی ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١١یەوە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کراوە و چەندین شێوازی جیاجیا لە پرۆژەکەدا بەکار ھێنراون و گوتی "لە سایەی ئەم سیستەمەدا دەتوانین رێگری لە بەکارھێنانی بڕێکی زۆری کارەبا بگرین، ئەو تۆڕانەی بەکار ھێنراون ٢٥ ساڵ گەرەنتییان ھەیە و دەتوانرێ بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ سوودیان لێ وەربگیرێ".