Tahir Turan Eroğlu
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
کۆجائەلی – AA
کارتەپە کە دەکەوێتە لووتکەی زنجیرەچیای سامانڵی لە پارێزگای کۆجائەلی، سپیپۆش بووە.
ئەو بەفربارینەی لە بەیانییەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی ئەوەی کەڵەکەبوونی بەفر لە ناوەندی خلیسکێنەی سەربەفری کارتەپە بگاتە ١٥ سانتیمەتر.
هاووڵاتییان بارینی بەفریان بە دەرفەت زانی و بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێو بەفردا، روویان لە پارکی سروشتی کوزویایڵا و دۆڵی سیسلی کردووە.

بەڕێوەبەری شوێنکارێک لە دۆڵی سیسلی، بیردەن تاشکەنت بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە هاووڵاتییان دەمێکە چاوەڕێی بەفربارینن و گوتی: "تاکوو ئێستا ١٥ سانتیمەتر بەفر کەڵەکە بووە چاوەڕێ دەکەین بەفر زیاتر ببارێت".
بیردەن تاشکەنت ئاماژەی بەوەش دا کە کارتەپە نزیکترین ناوچەی گەشتیاری زستانەیە لە ئیستانبوڵ و گوتی: "تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی رێگای چوونە کارتەپە دانەخرێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بە ئاسانی بگەن بە ئەوێ، بەڵام رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە نادرێت بچن بۆ کارتەپە کە تایەی سەربەفریان بۆ نەبەستراوە".
