Halil Fidan,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئورفا - AA
له شاری ئورفا كه پێشه‌نگی شاره‌كانی ئانادۆڵووه له جوانترین نموونه‌كانی كاری وه‌ستایی به‌رد، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێک كرا بۆ به‌كارهێنانی (به‌ردی ئورفا) له ناوخۆی شاره‌كه و توركیا كه جوانە و به‌رگه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌گرێت.
به‌ردی ئورفا كه به‌درێژایی مێژوو له دروستكردنی خانوو، مزگه‌وت، پرد، مه‌دره‌سه و خانه‌كاندا به‌كارهێنراوه، به هۆی گونجاوی له میانی كاركردندا به ئاسانی شێوه وه‌رده‌گرێت و له‌كاتی باران و هه‌تاودا توندده‌بێت و زیاتر به‌رگه ده‌گرێت.
ئورفا به 86 ملیۆن تۆن یه‌ده‌گ له‌و به‌رده گرنگترین ناوچه‌ی جیهانه. به هۆی دووباره به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رده له كاری ته‌لارسازیدا، بینا و باڵه‌خانه‌كانی شاره‌كه به هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رده‌كه‌وه میژوویی ده‌رده‌كه‌ون.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ردی ئورفا ئه‌وه‌یه له هاویندا فێنك و له زستاندا گه‌رم، به‌ڵام ده‌رهێنانی و ده‌ستخستنی سه‌خته.
شاره‌وانی ئورفا ده‌ستیكردووه به هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رده له ته‌لارسازی شاره‌كه‌دا و فرۆشتنی به ده‌ره‌وه‌ی پاریزگاكه، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی توركیاش خواست له‌سه‌ر كڕینی هه‌یه.
سه‌رۆك شاره‌وانی ئورفا، نیهات چیفتچی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له رابردوودا له شاره‌كه‌دا هه‌موو خانووه‌كان به‌و به‌رده دروستكراون، به‌و هۆیه‌وه بینا میژووییه‌كان تا ئه‌مڕۆ ماونه‌ته‌وه.