Hakan Burak Altunöz,Muhammet Ali Kemal
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
ترابزۆن - AA
لە رێگەی بەکارهێنانی کرێنەوە دەست بەکارەکانی گواستنەوەی ئەو فڕۆکەیە بۆ ناوچەیەکی پارێزراو کرا کە لە کاتی نیشتنەوەدا لە ترابزۆن لە رێڕەوی خۆی لایدابوو، چەند مەترێکی مابوو بکەوێتە نێو دەریاوە پیش ئەوەی بگیرسێتەوە.
دوای ئەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لە میانی نیشتنەوەدا لە ڕێرەوی خۆی دەردەچێت، تایەکانی روو لە ئاراستەی دەریا دەکات، بەڵام لە قوڕ و لیتەی سەر ئەو یاڵەی بەسەر دەریادا دەڕوانێت دەگیرسێتەوە. لە ئێستادا کارەکانی تیمەکانی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی ئاگرکەوتنەوە و رزگارکردن لە فڕۆکەخانەکان کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی کایە ئاسمانییەکانە، بە مەستی هەڵگرتن و گواستنەوەی فڕۆکەکە درێژەیان هەیە.
لەوچوارچێوەیەشدا دوو کرێن (بەرزکەرەوە) بە توانای ٣٠٠ تۆن و ٥٠٠ تۆن هێنراونەتە دەروازەی فڕۆکەخانەکە و لە جێگەیەکی نزیک لە فڕۆکەکە پارک کراون. هاوکات تیمەکان، بەر لە دەستپێکردنی کاری کرێنەکان، دوایین ئامادەکارییان کردووە.
دوای ئەوەی دوایین ئامادەکارییان ماوەیەکی پێچوو، هەردوو کرێنەکە بە مەبەستی هەڵگرتنی فڕۆکەکە دەستیان بە کارەکانیان کرد.
فڕۆکەکە سەر بە هێڵی ئاسمانیی پێگاسوسە و گەشتی نێوان ئەنقەرە-ترابزۆنی ئەنجامداوە ولە میانی نیشتنەوەدا لە فڕۆکەخانەی ترابزۆن، بە هۆکارێک کە تا ئێستا نەزانراوە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و چەند مەترێک پێش ئەوەی بکەوێتە دەریاوە گیرساوەتەوە، ١٦٢ سەرنشین و شەش کارمەندی فڕۆکەوانیی تیادا بووە و سەرجەمیان بە سەلامەتی دەربازکراون.