Gökhan Varan
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کرد کە لە رۆژھەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی رێکخراوی خۆراکی جیھانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئەوانەی کە لە ھێرشەکەدا کوژراون، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کوژرانی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کیناشسا، لوکا ئاتانسیۆ لەگەڵ پاسەوانێک و شۆفێرەکەیان کە لەو ھێرشەی کە کراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری گۆما لە رۆژھەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بوونەتە قوربانی، پێگەیشتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "بەتوندی سەرکۆنەی ئەم ھێرشە قیزەونە دەکەین. ھاوخەمی گەل و حکوومەتی ئیتاڵیای دۆستمانین. لە ناخەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەوانە دەکەین کە کوژراون".
- لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ھێرشکرایە سەر کاروانی رێکخراوی خۆراکی جیھانی
گرووپێکی تیرۆریست لەسەر رێگەی نێوان شارەکانی گۆما و بوکاڤو رۆژھەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە، بە چەکی سووک ھێرشێکیان کردە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی رێکخراوی خۆراکی جیھانیی.
لە ئاکامی ھێرشەکەدا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، لوکا ئاتانسیۆی تەمەن ٤٣ ساڵان و پاسەوانەکەی بەناوی ڤیتۆریۆ لاجۆڤاججی و شۆفێرێکی رێکخراوی خۆراكی جیھانیی کوژران.