Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای ئاماری توركیا، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ملیۆنێك و 151 هه‌زار و 591 هاوسه‌ر له توركیادا له یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا شه‌ش ملیۆن و 90 هه‌زار و 212 هاوسه‌رگیری نوێ ئه‌نجامدراوه.
ساڵی رابردوو زۆرترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له توركیا له ئیستانبوڵ تۆمار كراوه و كه‌مترینیش له هه‌كاری.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئانادۆڵو له ده‌زگای ئاماری توركیاوه ده‌ستی كه‌وتووه، له نێوان ساڵانی 2006-2015 كه ده‌كاته 10 ساڵ، تێكڕا شه‌ش ملیۆن و 90 هه‌زار و 212 هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراوه، له به‌رامبه‌ردا ملیۆنێك و 151 هه‌زار و 591 جیابوونه‌وه روویداوه.
به به‌راورد به‌ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی توركیا، ساڵی رابردوو زۆرترین رێژه‌ی جیابوونه‌وه له ئیستانبوڵ بووه كه 28 هه‌زار و 23بووه. دوای ئه‌و ئیزمیر دێت كه رێژه‌ی جیابوونه‌وه تیایدا 11 هه‌زار و 481 بووه. پاشان ئه‌نقه‌ره 10 هه‌زار و 950، ئه‌نتاڵیا شه‌ش هه‌زار و 210 و بورسا پێنج هه‌زار و 216.
هه‌روه‌ها نزمترین ئاستی جیابوونه‌وه له توركیادا له پارێزگای هه‌كاری تۆمار كراوه كه ژمارەکەی 47 بووه.