ئه‌نقه‌ره
به‌تۆمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاوی رای گشتیدا به‌وه‌ی ناتوانێت كار بكات، داواكاری كۆماری ئه‌نقه‌ره داوای له‌سه‌ر 7 كه‌س كرده‌وه كه 4یان پۆلیسن.
له تۆمهتنامهیهكدا كه له‌لایه‌ن داواكاری كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه ئاماده‌كراوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه "ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵڵاچین" و تۆمه‌تبارن به كاركردن به ئاراسته‌ی "رێگه‌گرتن له ده‌ركردن و پاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه، نیشاندانی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی هاوته‌ریبی ناو ده‌وڵه‌ت "ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) " به‌بێ تاوان و ناچار، هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنی بێ توانایی ئه‌و كامهندانهی تازه داده‌مه‌زرێن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له حكوومه‌ت و نیشاندانی بێ توانایی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تاوانكاریهكاندا".
له‌و تۆمهتنامهیهدا كه له‌لایه‌ن دووه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌وه په‌سه‌ند كراوه، سه‌ید ئاكشیت، جیهان تومبول، دوراك یغیت، عومه‌ر ئایدن، قادر ئینان، ئیبراهیم شیمشێك و نه‌بیل ئارك وه‌ك گومان‌لێكراو نیشان دراون.
هه‌ر یه‌ك له ئاكشیت، تومبول، ئایدن و شیمشێك كارمه‌ندی ئاسایشن. یغیت ساڵی رابردوو له ئاسایش چۆته ده‌ره‌وه. ئارك پسپۆری قورگ و گوێ و لووته له زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ، ئینان سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تاوانكاریه.
له تۆمه‌تنامه‌كه داهاتووه: "له ناو كۆماری توركیادا پێكهاته‌یه‌كی (جه‌ماعه‌تی ده‌وڵه‌تی) پێكهێنراوه و چالاكی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری بكه‌وێته ده‌ست ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر هه‌بوونی رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌و شێوه‌یه و ئامانجه‌كانی. له‌نێو رای گشتیدا ئه‌و رێكخراوه به پێكهاته‌ی هاوته‌ریبی ده‌وڵه‌ت ناسراوه و كار ده‌كات له‌پێناو گه‌یشتن به‌و تاوانانه‌ی باسكران، له‌به‌رئه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی گشتی له باره‌یه‌وه ده‌ستی پێ كردووه كه رێكخراوی تیرۆریستیه و خۆیان به جه‌ماعه‌تێكی ئایینی ده‌ناسێنن و خه‌ڵكی فریوده‌ده‌ن، به‌ڵام له راستیدا رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن. هه‌ركاتێ لێكۆڵینه‌وه له پێكهێنانی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستیه، ئامانجی، ئایدۆلۆجی، پێكهاته‌یی، پێكهاته‌ی هه‌ره‌می، سه‌رچاوه داراییه‌كانی، سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی و ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی داوه ته‌واوبوو، ئه‌وا داوا له‌سه‌ر به‌رپرسانی ده‌كرێته‌وه".
به‌مه‌به‌ستی له‌سه‌ركار لابردنی حكوومه‌ت، رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی به رێكخستنی نهێنی، به‌رنامه بۆ داڕێژراو، یارمه‌تی ده‌ره‌كی و دادگا و ئاسایش ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌ت بۆ له‌كارخستنی شه‌ست و یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كۆماری توركیا. ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه كه‌وتۆته خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌رچوون بۆ پاككردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه.