Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
ئەنجوومەنی باڵای سه‌ربازیی توركیا، بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران بینالی یڵدرم، له كۆشكی چانكایا كۆبووه‌وه.
دوای ئەوەی به سه‌رۆكایه‌تی بینالی یڵدرم سه‌ردانی مه‌زاری ئانتکابیریان كرد، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە چوونە كۆشكی چانكایا.
پێشتر و به‌پێی بریارنامه‌یه‌ک له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاساییدا لە دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، دەرکرا و وەک یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ئەنجوومەنی باڵای سه‌ربازیی توركیادا ئەنجامدرابوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای تورکیا جه‌نه‌راڵ خلوسی ئاكار، جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیران نوره‌دین جانیكی، نومان كورتوڵموش، مه‌همه‌ت شیمشه‌ك، توغروڵ توركەش، وه‌یسی كایناك، وه‌زیری داد به‌كر بۆزداغ، وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فكان ئالا، وه‌زیری به‌رگری فكری ئشك، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییەکان ژه‌نه‌راڵ ساڵح زه‌كی چۆڵاك، فه‌رمانده‌ی هێزه دهریاییەکان ئه‌دمیراڵ بوله‌نت بۆستانئۆغڵو و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییەکان ژه‌نه‌راڵ عابدین ئوناڵ، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
پێش هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تاكه، كۆبوونه‌وه‌كه له ''هۆڵی چاكماك''ی باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا ''بەشێوەیەکی زۆر نهێنی'' ئهنجامدەدرا، بەڵام لەدوای هەوڵەکەوە بۆ دووهمجارە كۆبوونه‌وه‌كه دەبرێتە ده‌ره‌وه‌ی ئەو بارەگایە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی بابه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌و عه‌قیدانه تاوتوێ ده‌كرێت كه به گونجاو دەزانرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی كۆبوونهوهكهوە رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ له ده‌وروبه‌ری كۆشكی چانكایا گیراوه‌ته به‌ر.
له كاتێكدا پۆلیس به هێلیكۆپته‌ر به‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی گوله‌نه‌بڕ ده‌وری كۆشكه‌كه‌یان ته‌نیوه.