Zuhal Kocalar,Hemın Othman Mohammed
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
عه‌نتاب - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگای عه‌نتاب، چوار كه‌س ده‌ستگیركران كه له ئاماده‌باشیدابوون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستیی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای عه‌نتابه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ ئاشكرا كردنی پیلانی تیرۆریستان و به‌رگرتن له كرده و چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پاش وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چەند ئه‌ندامێکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به فه‌رمانی به‌رپرسه باڵاكانی ریكخراوه‌كه له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان له سووریا، سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستین له توركیادا. ئۆپه‌راسیۆن ئەنجامدرا و تیایدا چوار كه‌س ده‌ستگیركراوه، كه یه‌كێكیان به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی داعش داواکراوبوو لەلایەن پۆلیس.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنیندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 24 پشتێنی بۆمبرێژکراو كه كێشی سەرجەمیان ده‌گاته نزیكه‌ی 150 كیلۆگرام، بۆمبێك به‌كێشی 14 كیلۆگرام، دوو كڵاشینكۆف، 19 سیستەمی ته‌له‌فۆنی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب، 21 كلیلی دیجیتاڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب، 20 دوگمه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب، ده‌مانچه‌یه‌ك، 52 فیشه‌كی 7.62 ملم، 100 كه‌پسولی كاره‌بایی، 300 كه‌پسولی ئاسایی، پاتریه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆپ، 30 فیشه‌كی 9 ملم، دوو مه‌خزه‌نی فیشه‌كی كڵاشینكۆف، دوو مه‌خزه‌نی ده‌مانچه، ته‌له‌فۆنێك، سیم كارتێك و میمۆری كارتێك.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه دوای لێكۆلینه‌وه گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون.